Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە شەش کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
لەوبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە: "لە میانی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریکردنی کامێرەکانی چاودێریی لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی ١٥ لەسەر سنووری سووریا لە بنکەی جلبارات لە ناحیەی رەبێعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەزکردنی شەش کەس بە ئاراستەی خاکی وڵاتەکەمان لە ناوچەیەکی نێوان ھێزەکانمان و ھێزەکانی پێشمەرگە بەدی کراوە".
ئاماژەی بەوەیشداوە، شەش کەسەکە ھەڵگریی رەگەزنامەی سووریان و لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی ١٥ دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.