Ozhin Ramadhan Salih
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
کەرکووک - AA
سوپای عێراق کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە باکووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک، فەریق روکن عەلی فرێجی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "شەوی رابردوو، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک، ئۆپەراسیونێکی سەربازییان ئەنجام دا و ئامانجیش لێی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و تۆڵەکردنەوەى خوێنی کوژراوانی پۆلیسی فیدراڵیی بوو کە دوو رۆژ لەمەوبەر بەدەستی تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە کوژران.
فرێجی ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندەکانی سەربە ناحیەی پردێ باکووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، چوار تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت تا سەری سەرجەم تیرۆریستان دەبڕدرێت.