30 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
كەركووك ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بڵاوی كردەوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 50 كەسی دیكەی لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون و سێ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 50 كەسی دیكە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 31 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، هەزار و 170 كەس لەو ژمارەیەش 53 كەس گیانیان لەدەستداوە و 393 كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی 724یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 47 هەزار و 151 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 839 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 هەزار و 974ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.