Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکراون کە لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەشدارییان لە ھێرشێک بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە ئەو دوو تیرۆریستە دەستگیرکراوە، لە بەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربوون و لە لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دانیان بەوەداناوە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشدارییان لە شەڕێکدا کردووە بە ناوی شەڕی (فەتح موبین) لە ھێرشکردنە سەر شاری کەرکووک.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەروەھا ئەو دوو تیرۆریستە دەستگیرکراوە دانیان بەوەداناوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشدارییان لە ھێرشێک بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە و جگە لەوەیش بەشدارییان لە رووخاندنی پردی مەریم بەگ نێوان پارێزگای کەرکووک و ناحیەی رەشاد کردووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو دوو دەستگیرکراوە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێن.