Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
کەرکووک - AA
بەهۆی تەقینەوەی بۆری گاز لەناو نانەواخانەیەکی شاری کەرکوک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و سێ لە کوژراوەکانیش کرێکارەی نانەواخانەکە بوون کە لە کاتی تەقینەوەکەدا لە ژوورەوە گیریان خواردووە و رزگاریان نەبووە و قوربانییەکەی دیکەش هاووڵاتییەکی ژن بووە.
هاوکات تینی ئاگرەکە باڵەخانەی سەرەوەی نانەواخانەکە، هەروەها ژمارەیەک ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبیلێکی نزیک نانەواخانەکەشی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئەوانیش سووتاون.