Zana Natık Kerem
06 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2020
كەركووك ــ AA
راگەیەندرا كە سیاسەتمەداری توركمان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن ئۆزمەن بەیاتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری كەركووك كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك رایگەیاند كە شەوی رابردوو، حەسەن ئۆزمەن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری كەركووك كۆچی دوایی كردووە.
حەسەن ئۆزمەن بەیاتی كە سیاسەتمەدارێكی توركمان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو پێشتر لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی وەك نوێنەری توركمان بۆ وەزارەتی دەوڵەت كاندیدكرابوو.