Sangar Hamad Azeez
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2016
یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەنێو یاریگای خۆیدا بە یانەی ئالاڤێس دۆڕا.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانیادا یانەی بەرشەلۆنە لەنێو خاک و جەماوەری خۆییدا رووبەرووی یانەی ئالاڤێس بووەوە.
لە یارییەکەدا راهێنەری بەرشەلۆنە لویس ئێنریکی بە پێکهاتەیەکی سەیر دەستیپێکرد، بەشێوەیەک کە هیچ یەک لە میسی، سوارێز و ئینێستا لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەدا نەبوون.
ئەگەرچی ئێنریکی لە گێمی دووەمدا ئەو سێ یاریزانەی هێنایە نێو یارییگا، بەڵام راستکردنەوەی هەڵەکان دادی نەدا و بەو شێوەیەش یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەی ئالاڤێس دۆڕاند.
گۆڵەکانی ئالاڤێس لە خولەکی ٣٩ و ٦٤دا لەلایەن یاریزان برۆم سیلڤا و ئیبای گۆمێزەوە تۆمار کران.
تاکە گۆڵەکەی بەرشەلۆنەش لە خولەکی ٤٦دا لەلایەن یاریزان جێرێمی ماتیۆوە تۆمار کرا.