Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی میسر، محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەستنیشانکرا.
دوێنێ شەو لە رێورەسمێکی فەرمیدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا، خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠١٧ی بەخشیە محەمەد سەڵاح.
محەمەد سەڵاح توانی بە پێش هەریەک لە سادیۆ مانی سەنیگالی و پێر ئۆبامیانگی گابۆنی بکەوێت و بۆیەکەم جار ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت.
خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٢ بەخشرا و تاوەکو ئێستا ١٧ یاریزان ئەو خەڵاتەیان بەدەست هێناوە.