Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا (FA Cup)دا، یانەی مانچستەر یونایتد، بە بردنەوەی لە یانەی دێربی کاونتی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٦٤ی جامی فا کەپ، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی دێربی کاونتی کرد.
یارییەکەش بە سوودی شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە کۆتایی هات.
گۆڵەکانی مانچستەر لە خولەکەکانی ٨٤ و ٩٠دا لە رێگەی یاریزانان، جیسی لینگارد و رۆمیلۆ لۆکاکۆوە تۆمار کران.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە.