Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای ئین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێدا، جه‌ختی له درێژه‌دان به سیاسه‌تی زۆرترین فشاردانان له‌سه‌ر كۆریای باكوور له كاتێكدا كه پرۆسه‌ی دیپلۆماسی به‌رده‌وامه، كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه دوێنێ له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له موون جای ئین و شینزۆ ئابێ ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان و تره‌مپ و مووندا به شێوه‌یه‌كی گشتگیر باسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئوندا له ٢٧ی نیساندا كراوه. هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و موون هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی زۆرترین فشار به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆریای باكوور وایكردووه حكوومه‌تی پیۆنگیانگ بێته سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ریه‌تی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌یه‌كی داماڵرانی ته‌واوتی و دڵنیا كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت، خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی بۆ نیمچە دوورگه‌ی كۆریا ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێدا جه‌ختی له پێویستی كۆتاییهێنان به سه‌رجه‌م به‌رنامه ناوه‌كی و مووشه‌كه بالیستییه‌كان له لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه كردووه‌ته‌وه.