Sarmand Hameed
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
غەززە - AA
حكوومەتی میسر ئەمڕۆ شەممە دەروازەی رەفح-ی سنووریی لەگەڵ کەرتی غەززە بە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتندا کردەوە بەمەبەستی گەشتکردنی حاڵەتی مرۆیی و گەڕانەوەی ئەو کەسانەی کە گیریان خواردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە غەززە رایگەیاند کە حکوومەتی میسر دەروازەی رەفح-ی کردووەتەوە و ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لە سنووری فەڵەستینەوە روویان لە دەروازە کرد بۆ پەڕینەوەیان بۆ میسر.
دوێنی هەینی باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە قاهیرە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە کردبوو كە لە رۆژی شەممەوە تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو، حكوومەتی میسر دەروازەی رەفح بە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتن بە رووی گەشتكردن و گەڕانەوەی هاووڵاتییاندا دەكاتەوە.
دەروازەی رەفح كەرتی غەززە بە میسر دەبەستێتەوە و لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ەوە، بەرپرسانی میسر بە هۆكاری ئەمنی دەروازەکەیان داخستووە، بەڵام ناوە ناوە لە بەر رەوشی مرۆیی دەیكەنەوە.