Mohammed Baqi Hussein
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین، بۆب هاروارد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ داوای لێكردووه جێگای راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، مایكڵ فلین بگرێته‌وه، داواكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ئه‌مریكا، كاتێك داواكاریی هاروارد بۆ پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، ناوبراو ئه‌ركه‌كه‌ی قبوڵنه‌كردووه.
به‌رله‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی راده‌ستبكرێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، مایكڵ فلین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له ئه‌مریكا باسی له هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر رووسیا كردووه. فلین تۆمه‌ته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ده‌ستیشی له‌كاركێشایه‌وه.