Ramal Mahmood
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
هاتای – AA
لە ئاکامی هێرشکردنە سەر گوندەوارەکانی ئیدلب و لازقییە لەلایەن یەکەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد ١١ کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان لەنێودان.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان یەکەی تۆپهاوپێژەکانی رژێم هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی کیبانی و ناجیە لە گوندەوارەکانی لازقیە و شارۆجکەی جسر ئەلشغور و گوندەکانی بەدەمە و سرماییە لە گوندەوارەکانی ئیدلب کە لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندان. لە ئاکامی ئەو هێرشانەشدا ١١ کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیان لەنێودایە. بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گەڕۆک.
لای خۆشیانەوە ئۆپۆزسیۆن لە ڕێگەی تۆپهاوێژەکانەوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە.