Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتێكدا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا له عێراق هه‌زاران سه‌ربازی وڵاتانی جیاواز ئه‌ركیان پێسپێردراوه، به‌ڵام وه‌ستانه‌وه دژ به‌بوونی سه‌ربازانی توركیا له باشیک كه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان به‌و خۆبه‌خشانه‌ی دژی داعش ده‌جه‌نگن له ناوچهكهدان مایه‌ی سه‌رنجه.
دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا، هێشتا هه‌زاران سه‌ربازی بیانی له عێراقدان و، له نێو كه‌مپ و بنكه سه‌ربازییه‌كاندا كه له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دان بۆ مه‌شق و راهێنان و پاراستنی ناوچه ستراتیجییه‌كان.
دوای داگیركارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ژماره‌ی سه‌ربازانی بیانی كه نزیكه‌ی 200 هه‌زار سه‌رباز ده‌بوون رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی لاوازی ئه‌منییه‌وه له‌و وڵاته‌دا هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی بیانی له عێراقدا ئه‌ركیان هه‌یه.
هاوكات به‌هۆی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له ناو حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا لاوازی ئه‌منیی له په‌ره‌سه‌ندندایه و، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه مووسڵی كۆنترۆڵ كردووه، هێشتا به‌شێكی خاكی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه.
ئه‌مریكا له پاش داگیركردنی عێراق، له ساڵی 2010دا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی داعش له ناوچه‌كه‌دا بڕیاریدایهوه سه‌رله‌نوێ سه‌ربازانی ره‌وانه‌ی عێراق بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان، له‌دوای ئه‌مریكاش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا، ئێران، هۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، نه‌رویج، سوید و دانمارك پسپۆڕانی سه‌ربازی و سه‌ربازیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هه‌ندێ ناوچه‌ی ستراتیجی.
له‌سه‌ر داخوازی حكوومه‌تی عێراق، توركیا له سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا ده‌ستی كرد به مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی باشیک. له‌و كه‌مپه‌دا كه تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مووسڵ مه‌شقیان پێكراوه، نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی تورك هه‌ن.
له ئاكامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ناو به‌ناو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازانی توركی ناو كه‌مپه‌كه، تا ئه‌مڕۆ سه‌دان تیرۆریست كوژراون.
كه‌مپی سه‌ربازی باشیک، كه به‌هۆی دوواین بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه دژ به توركیا دووباره بوویه‌وه به رۆژه‌ڤ، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا دروست كراوه و، یه‌كێكه له پێگه گرنگه‌كان بۆ رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ست داعش.
- ئەمریکا نزیکەی 5 هەزار و 300 سەربازی لەناوچەکە هەیە
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەمریکا بڕیاریدا 615 سەربازی دیکە رەوانەی عێراق بکات، لە ئێستادا ئەو وڵاتە 5 هەزار و 262 سەربازی لەناوچەکە هەیە.
ئەو ژمارەیە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لەسەربازانی هەریەک لە تیمەکانی پەروەردەبکە-پڕچەکبکە، پشتیوانیی لۆجستیی و هێزە تایبەتەکان پێکدێت. لەپاڵ ئەمەشدا ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە بوونیان هەیە کە ''بۆ ئەرکی کورتمەودای کاتیی'' رەوانە کراون، بەڵام پێنتاگۆن بە روونی ژمارەیان ئاشکرا ناکات.
ئەمریکا هەریەک لە بنکە سەربازییە ئاسمانییەکانی ئەلئەسەد و تەقەدوم لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی سەربازیی ئاسمانیی خۆرئاوای گەیارە لە مووسڵ لەژێر دەستدایە. ئاماژە بەوەدەکرێت کە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە و هێلیکۆپتەری ئاپاچی ئەمریکی لەم بنکە سەربازییانەدا بوونیان هەیە. جگە لەمانەش سیستمەکانی HIMARS کە ئەمریکا لە دۆڵی فورات جێگیریکردوون، ژمارەی فڕۆکەوانەکان و کارمەندانی تیمەکانی نۆژەنکردنەوە، لەناو ئەو ژمارە فەرمییانەدا نین کە پێنتاگۆن بڵاویکردووەتەوە.
تا کۆتایی ئەمساڵ بەریتانیا ژمارەی سەربازانی لە عێراق زیا دەکات
ئێستا نزیکەی ٣٥٠ سەربازی بەریتانیا لە عێراقن.
بەپێی لێدوانێکی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئەو سەربازانە سەربە هێزی سەربازی نین. بەڵکو ئەو سەربازانەن کە بەمەبەستی راوێژکاری و راهێنان بە سوپای عێراق و پێشمەرگە رەوانەی عێراق کراون و ژمارەیەکیشیان کارمەندی سەربازیین.
پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی سەربازانی بەریتانیا لە عێراق هەڵکشێت بۆ نزیکەی ٥٠٠ سەرباز.
جیا لەوەش لە میانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بەریتانیا لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەک ئوردن و قوبرس هەزار و ١٠٠ سەربازی هەیە. بەریتانیا لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام دەدات.
- نزیکەی چوار هەزار سەربازی فەڕەنسا لە ناوچەکەن
بەپێی دوا زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا، لە میانەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق ٥٠٠ سەربازی لەو وڵاتەیە کە زۆربەیان بەمەبەستی راوێژکاری رەوانەی ئەو وڵاتە کراون. لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی ستراتیجی داعشیشدا نزیکەی چوار هەزار سەربازی ناردووە بۆ ناوچەکە کە دوو هەزار و ٩٠٠ سەرباز لە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکاندان و بە ژمارەی ٥٠٠ سەربازیش لە بنکە سەربازییەکانی ئوردن و ئیمارات.
رووسیا لە بەغدای پایتەختی عێراق ناوەندی هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ ئێران، عێراق، سووریا دروست کرد.
رووسیا خۆی لەوە دەبوێرێت کە لێدوانی فەرمی بدات لەبارەی بوونی سەربازی لە عێراق، بەڵام دەزانرێت کە پسپۆڕانی سەربازی رووسیا لەو ناوەندە ئەرکیان پێسپێردراوە. سەربازە رووسەکان و پسپۆری سەربازی ئەو چوار وڵاتە لەو ناوەندی هەماهەنگییە نوێنەرایەتی یەکەکانی وڵاتەکانیان دەکەن لە بواری هەواڵگری، هێزە ئاسمانییەکان، هێزە وشکانییەکان و ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکان.
ئەو ناوەندی هەماهەنگییە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی هەواڵگیری، دەستنیشانکردنی ئامانج، هەماهەنگی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش دامەزراوە و بەڕێوەبردنی بەشێوەی خولی سێ مانگ جارێک بە یەکێک لەو وڵاتانە دەدرێت.
- سەربازانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، دانمارک، نەرویج و سوید-یش لە ناوچەکەن
نزیکەی ١٥٠ سەربازی ئەڵمانیش لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە مەبەستی مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەو وڵاتەن. ئەو سەربازانە هاوکات لەگەڵ ئەرکی راهێنان و هەواڵگریش رێنمایی پێشمەرگەکانیش دەکەن لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی چەکە نوێکان.
ساڵی رابردوو بەمەبەستی پاراستنی بەنداوی مووسڵ ئەرک بە ٤٥٠ سەربازی ئیتاڵی سپێردرا. ئیتاڵیا خۆی لەوە بەدوور دەگرێت کە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بخاتە روو، بەڵام دەزانرێت کە چوار فڕۆکەی جۆری تۆرنادۆی ئیتاڵی لە میانەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا چاودێری چالاکییەکانی داعش دەکەن.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا ژمارەی ئەو سەربازانەیشی ئاشکرا نەکردووە کە راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن لە هەولێر، بەڵام بەگوێرەی ژمارە نافەرمییەکان بەگشتی لەو ناوچەیە ١٠٠ سەربازی ئیتاڵی لێیە.
١٥٠ سەربازی هۆڵەندیش لەو وڵاتە هەن کە راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باکووری عێراق ١٤٠ سەربازی دانمارکی، ٣٥ سەربازی سویدی-ش هەن. سوید هەروەها راشیگەیاندووە وەک پشتیوانی بۆ سەربازەکانی مانگی داهاتوو ٣٥ سەربازی دیکەش رەوانەی عێراق دەکات.