Mazın Asad
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی له ئه‌ردۆغان وه‌رگرت، له ماوه‌ی 21 مانگدا پێشهاتی گرنگی سیاسی رووی دا.
داودئۆغڵو له 27ی ئابی 2014 له كۆنگره‌ی نائاسایی یه‌كه‌می ئاكپاری وه‌ك سه‌رۆكی گشتی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا و له 29ی ئابی 2014ش 62همین حكوومه‌تی توركیای پێكهێنا.
دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، سه‌ره‌تا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا و وه‌زاره‌ته‌كانی كرد و ناو بە ناویش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان به‌یه‌ك گه‌یشت.
داودئۆغڵو له ساڵی یه‌كه‌میدا سه‌ردانی 81 شاری توركیا كرد و هاوكات سه‌ردانی وڵاتێكی زۆریشی كرد و له هه‌مان كاتدا چالاكییه دیپلۆماسییه‌كانی به‌ڕێوه برد.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له شاری باكو له ئازه‌ربایجان چاودێری ئۆپه‌راسیۆنی رزگاكردنی كارمه‌ندانی کۆنسوڵخانه‌ی گشتی توركیا له مووسڵی كرد و دوای رزگاركردنی كارمه‌ندانی کۆنسوڵخانه‌ی مووسڵ وڵاتی ئازه‌ربایجانی جێهێشت و چووه شاری ئورفه و له‌وێدا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئه‌و کۆنسوڵخانه‌یه كۆبووه‌وه و دواتر بۆ ئه‌نقه‌ره گه‌ڕایه‌وه. كارمه‌ندانی کۆنسوڵخانه‌ی مووسڵ له‌گه‌ڵ داودئۆغڵو به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌نقه‌ره گه‌ڕانه‌وه.
-ئۆپه‌راسیۆنی شا فورات
یه‌كێك له ئۆپه‌راسیۆنه گرنگه‌كانی توركیا له سه‌رده‌می داودئۆغڵو به ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "شا فورات" به‌ڕێوه چوو. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له 22ی شوباتی 2015دا به‌ڕێوه چوو كه تێدا 38 كارمه‌ندی مه‌زارگه‌ی سلێمان شا بۆ توركیا گواسترانه‌وه و شوێنی قه‌ره‌قۆڵی سایگی گۆڕا و گۆڕی سلێمان شا و هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كان بۆ گوندی ئه‌شمه له سووریا گواسترایه‌وه. داودئۆغڵو له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌ڕێوه برد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له 10ی ئایاری 2015 سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی سلێمان شای كرد.
-"یه‌كه‌م ئه‌زموونی داودئۆغڵو له هه‌ڵبژاردن"
هه‌ر له سه‌رده‌می داودئۆغڵو، دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مووزی 2015 دوو پۆلیس له شاری ئورفه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له ماڵه‌كه‌یان شه‌هید كران، قۆناغی چاره‌سه‌ریی هه‌ڵپه‌سێردرا و ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و سه‌رله‌نوێ دابینكردنی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داموده‌زگاكانی حكوومی بێ پشوودان تاوه‌كو ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات بێجگه له په‌كه‌كه، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر داعش، پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب/رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی ئه‌نجام درا.
-فڕۆكه‌یه‌كی رووسی كه‌وته‌خواره‌وه
له سه‌رده‌می داودئۆغڵو له 24ی تشرینی دووه‌می 2015 فڕۆكه‌یه‌كی رووسی كایه‌ی ئاسمانی توركیا به‌زاند و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌چی له به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی به‌رده‌وام بوو و به‌هۆیه‌وه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا خرایه‌خواره‌وه.
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رووسییه‌كه، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و بازرگانی نێوان توركیا و رووسیا به‌ره‌و پچڕان چوو.
-ئاكپارتی سه‌رله‌نوێ بووه ده‌سه‌ڵات
داودئۆغڵو له 12ی ئه‌یلولی 2015 له كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ به سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی هه‌ڵبژێردرا و دواتر ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردن كرد.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1ی تشرینی دووه‌م سه‌دا 49. 48ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له 24 تشرینی دووه‌م 64ه‌مینی حكوومه‌تی توركیا پێكهێنا.
-پیلانی كرداری گاپ له ماردین له سه‌رده‌می داودئۆغڵو جێبه‌جێ كرا
داودئۆغڵو پیلانی كرداری گاپی ئاشكرا كرد كه پێنج به‌ش بوو پێكهاتبوو كه به‌م شێوه‌یه بوو "خێراكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، به‌هێزكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ژیان له شاره‌كان، به‌هێزكردنی ژێرخان و زیادكردنی تواناكانی ده‌زگایی". تێچوونی پیلانه‌كه حه‌وت ملیار لیره بوو كه 115پرۆژه له له بواری كشتوكاڵ، گه‌شتیاری، خوێندن و ته‌ندروستی پێكهاتبوو.
-كۆشكی چانكایا درا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران
له لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له كۆشكی چانكایاوه بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له بێشته‌په گواسترایه‌وه، له 26ی ئادار كۆشكی چانكایا درا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران.