hamza mansur
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
لازقییە
زنجیرەیەك تەقینەوەی یەك بە دوای یەك، هەر دوو شاری جەبلە و تەرتووسی سەربە پارێزگای لازقییە رۆژئاوای سووریا کە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی رژێمدان، هەژاند و بەهۆیانەوە 65 كەس كوژران.
ئاژانسی "سانا"ی سەربە رژێم بڵاوی كردەوە، چوار تەقینەوەی یەك بە دوای یەك لە چەند شوێنێكی شاری جەبلەی سەربە پارێزگای لازقییە روویان دا، كە 45 كوژرا و دەیان برینداری لێكەوتەوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش دا کە دوای ماوەیەكی كەم لە تەقینەوەکانی شاری جەبلە، سێ تەقینەوەی بەهێز شاری تەرتووسیان هەژاند و بەهۆیەوە 20 كەس كوژران.
بەپێی "سانا"، تەقینەوەكانی شاری تەرتووس، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ژمارەیەك خۆكوژ ئەنجامدراون.
هاوكات رێكخراوی داعش لە تۆرەکانی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی هەردوو شارەکە راگەیاند.