Rewa Mahmut Hasan
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
مۆسکۆ
بەرپرسێکی باڵای سوپای رووسیا لە سووریا رایگەیاند پسپۆڕانی سەربازیی رووسی، مەشق بە لایەنە کوردییەکانی ناو سووریا دەکەن.
جەنەراڵ ئالەکساندەر دڤۆرنیکۆڤ کە یەکێکە لە بەرپرسانی سوپای رووسیا لەسووریا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی رۆسیسکایا ئاماژەی بەوەداوە کە پسپۆڕانی سەربازیی رووسی مەشق بە لایەنە کوردییەکان دەکەن لە سووریا.
دڤۆرنیکۆڤ دەڵێت: "بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی توانای سەربازیی سوپای سووریا چەندین ئامێر و چەکی مۆدێرنیان لە سووریا بەجێهێشتووە کە تۆپخانەو چەندین ئامێری تایبەت بە هەواڵگری و جەنگیی تێدایە. هاوکات پسپۆڕانی سەربازیمان مەشق بە هێزەکانی حکوومەت و لایەنەکانی کوردی دەکەن و کارەکانیان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە".