Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو:
"ئێمه هه‌موو كات خوازیاری رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان بووین له‌گه‌ڵ توركیا و ئێمه‌ش ئاراسته‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌مان نه‌گۆڕیوه. ئه‌گه‌ر بگونجێت ئێمه خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی پهیوهندییهكانین. دیداره‌كانمان (له‌گه‌ڵ توركیا) درێژه‌ی هه‌یه و به‌ره‌و پیشچوون به‌و دیدارانه‌وه به‌دی ده‌كرێت. له‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ساز ده‌كرێت و ئومێده‌وارم ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیان لێبكه‌وێته‌وه به‌ئاراسته‌ی ته‌واو ئاساییبوونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند: "به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان ئیسرائیل و توركیا ساز ده‌كرێت و ئومێده‌وارم ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه بۆ ئاساییبوونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به لێدوانه‌كانی ناتانیاهو كراوه سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا كه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موو كات خوازیاری رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان بووین له‌گه‌ڵ توركیا و ئێمه‌ش ئاراسته‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌مان نه‌گۆڕیوه. ئه‌گه‌ر بگونجێت ئێمه خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی پهیوهندییهكانین. دیداره‌كانمان (له‌گه‌ڵ توركیا) درێژه‌ی هه‌یه و به‌ره‌و پیشچوون به‌و دیدارانه‌وه به‌دی ده‌كرێت. به‌م نزیكانه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ساز ده‌كرێت و ئومێده‌وارم ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیان لێبكه‌وێته‌وه به‌ئاراسته‌ی ته‌واو ئاساییبوونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌و لێكۆڵینه‌وانه كراوه كه سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی بێیئۆغڵوی ئیستانبوڵ ده‌كرێت و هاتووه "هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان ئیسرائیل و توركیادا هه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه هیچ گله‌ییه‌ك نییه".