Sangar Hamad Azeez
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
بڕۆکسێل - AA
دامەزراوەی پۆلیسی ئەورووپا(Europol) رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە مەبەستی پەیداکردنی چەک و زیادکردنی ئەندامانی رێکخراوەکەی، ئەورووپا وەک بنکەیەکی لۆجیستی بەکار دەهێنێت.
یۆڕپۆڵ راپۆرتی بارودۆخی یەکێتی ئەورووپا بۆ ٢٠١٨ بەرامبەر بە تیرۆر بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە پەکەکە بە مەبەستی گواستنەوەی جەنگ بۆ دەرەوەی وڵات، کوردانی ئەورووپا بەکار دەهێنێت.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: " رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە مەبەستی پەیداکردنی چەک و زیادکردنی ئەندامانی رێکخراوەکەی، ئەورووپا وەک بنکەیەکی لۆجیستی بەکار دەهێنێت".
هەر لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دراوەکە پەکەکە بەشێوەیەکی سیستەماتیکی لە هەوڵی بەهێزکردنی دارایی ریکخراوەکەیە لە سەرتاسەری ئەورووپا و رایدەگەیەنێت": پەکەکە بەمەبەستی بەدەستهێنانی دارایی ژمارەیەک کۆمپانیای لە ئەورووپا دامەزراندووە لەژێر ناوی دیکە".
لە راپۆرتەکە جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو رێکخراوە لە ئەورووپا بە ئەنجامدانی تاوان دارایی، رێکخراوەکەی بەهێز دەکات.
یۆڕۆپۆڵ ئەوەش دەخاتە روو کە پەکەکە لە فەڕەنسا لە رێگەی سپی کردنەوەی پارە، بڕی شەش ملیۆن یۆڕۆی بەدەست هێناوە.