Abdullah Shukur,?Sarmand Hameed
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
ئاھەنگی یادکردنەوەی ٥٦٣ ـەمین ساڵیادی فهتحی شاری ئیستانبوڵ بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و پارێزگای ئیستانبوڵ و شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ رێکخرا و بە ھاتنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم بۆ نێو گۆڕەپانەکە، ئاھەنگەکە دەستی پێکرد.
ھاوکات تیمی سروودی سوپای تورکیا و سەرۆکایەتی کۆمار، چەندین سروودیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بە سروودی وڵات پێشوازی لە ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغانی ھاوسەری کرا و ئەوانیش لەسەر سەکۆی گۆڕەپانەکە سڵاویان لە جەماوەر کرد.
بە پێشکەشکردنی سروودی نیشتمانی و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، ئاھەنگی ساڵیادی فهتحی ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.