Salih Bilici
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەبارەت بەو رێکخراوەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''بەدڵنیاییەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکرێت، بەڵام ئەگەری زۆرە و هیچ دوودڵییەکمان نییە لەوەی ئەمە شێوازی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە. کام رێکخراوە هێرشەکەی ئەنجامداوە، ئامانجی گیانی مرۆڤەکان، یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی بووە و هەموو رێکخراوەکان لەلای ئێمە هەمان ئاستی رەوشت نزمییان هەیە، گرووپگەلێکن کە بەرەنگاریان دەبینەوە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بریندارانی هێرشه تیرۆریستییهكەی ئیستانبوڵی له نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌ر كرده‌وه.
دوای به‌شداریكردنی له رێوڕەسمێکدا كه له شه‌قامی وه‌ته‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵه‌وه بۆ ئه‌و كارمه‌ندی پۆلیسانه رێكخرابوو كه له هێرشه‌كه‌دا شەهید بوون، یڵدرم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆلێژی پزیشكی ئیستانبوڵ و جهراهپاشا و، نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كرد له ساماتیا.
یڵدرم له ته‌ندروستی ئه‌و بریندارانه‌ی پرسی كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی برینداران، یڵدرم بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و سەبارەت بەو رێکخراوەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە گوتی: ''بەدڵنیاییەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکرێت، بەڵام ئەگەری زۆرە و هیچ دوودڵییەکمان نییە لەوەی ئەمە شێوازی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە. کام رێکخراوە هێرشەکەی ئەنجامداوە، ئامانجی گیانی مرۆڤەکان، یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی بووە و هەموو رێکخراوەکان لەلای ئێمە هەمان ئاستی رەوشت نزمییان هەیە، گرووپگەلێکن کە بەرەنگاریان دەبینەوە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هێرشه هه‌ڵگری واتایه‌كه كه به‌تایبه‌تی ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌مان ده‌رده‌خات كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له پێناو یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی ئه‌نجاممانداوه. واتاكه‌ی زۆر روون و ئاشكرایه؛ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی ده‌كه‌نه ئامانج ئیدی بێ چاره ماونه‌ته‌وه، په‌نا بۆ هه‌موو ناپاكییه‌ك ده‌به‌ن. هه‌رچی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، ئه‌م گه‌له گه‌لی توركی ئازیزه گه‌لێكی مه‌زنه. وه‌ك چۆن له 15ی ته‌مووزدا رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆی ناپاكی ته‌مێ كرد. ئه‌وا توانای هێزی ئه‌وه‌یشی هه‌یه ره‌گ و ریشه‌ی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، فه‌تۆ ، دهههكهپه-جه و هه‌رچی رێكخراو هه‌یه ههڵبكیشێت".