Ramal Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزتورک یڵماز:
- "هەڵەیە ئەگەر وای بۆ بچین سیاسەتی مووسڵ تەنها بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچکردنە. بەدڵنیاییەوە پێویستە تورکیا رۆڵ بگێڕێت لەداڕشتنەوەی پێشهاتەکانی ناوچەکە".
- "تورکیا هێزێکی گرنگیی هەرێمییە. ئەگەر زەمینەی سیاسەتێکی حوکمڕانی بڕەخسێنرێت، لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ ئێران و ئەمریکا کاری هاوبەش بکات، تەنانەت گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لەناوچەکە بەبێ تورکیا بیریشی لێناکرێتەوە".
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزتورک یڵماز تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هیچ گۆڕانکارییەک بەبێ تورکیا لەناوچەکە روونادات و گوتی: "هەڵەیە ئەگەر وای بۆ بچین سیاسەتی مووسڵ تەنها بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچکردنە. بەدڵنیاییەوە پێویستە تورکیا رۆڵ بگێڕێت لە داڕشتنەوەی پێشهاتەکانی ناوچەکە".
ئۆزتورک یڵماز کە پێشتر سەرکونسوڵگەری تورکیا بووە لە مووسڵ، وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ.
یڵماز ئەوەی خستەڕوو کە لەسەر مێز دانەنەیشتن لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە و پلاندادانی پێشووتر ئازاردەرە، بەڵام لەو باوەڕەدام ئەو کێشانە چارەسەر دەبن و گوتی: "تورکیا هێزێکی گرنگیی هەرێمییە. ئەگەر زەمینەی سیاسەتێکی حوکمڕانی بڕەخسێنرێت، لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ ئێران و ئەمریکا کاری هاوبەش بکات، تەنانەت گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لەناوچەکە بەبێ تورکیا بیریشی لێناکرێتەوە".
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئەوەشی خستە روو کە چەند مەرجێک هەن و گوتی: "یەکەم ئەوەیە چی زووە دەنگۆ و پڕوپاگەندەی مەزهەبگەرایی وازی لێبهێنرێت. ئەوە زیانێکی جددی لە تورکیا دەدات. پێویستە بەو دەنگۆیە لە مووسڵ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نزیکنەبینەوە. دووەمیشیان ئەوەیە بۆ ئەوەی رۆڵ بگێڕین لە پێشهات و گۆڕانکارییەکان پێویستە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان زیاتر پەرە پێ بدەین. تەنانەت ئەگەر سەرەوەری ئەو وڵاتانە پێشێلیش کرابێت دیسانەوە پێویستە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکەوینە دانوستان و لێکتێگەیشتن، ئەگینا بەپێچەوانەوە ئەگەر دەوڵەت نەبوو پێکهاتە گرنگەکانی ئەو بە بنەما وەربگیرێن بۆ نموونە بارزانی، بارزانی هەر لەڕۆژی یەکەمەوە پێی راگەیاندین 'لای من نییە، بڕۆن مۆڵەت لە بەغدا وەربگرن'، ئەگەر حکوومەت گوێی لە هۆشدارییەکانی ئێمە گرتبووایە، هیچ کێشەیەک رووی نەدەدا لەوبارەیەوە".
یڵماز ئاماژەی بەوە دا کە نزیکەی هەشت مانگە ئەو و پارتەکەی بە حکوومەت دەڵێن "بڕۆن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق هەماهەنگییەک دروست بکەن، ئەو بابەتانە هەستیارن، سبەی لایەنی دیکەش ئەوە بەکار دەهێنن"، بەڵام حکوومەت گوێی بۆ نەگرتوون.
یڵماز بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێستا تورکیا پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ مووسڵ نەماوە و لەنێوانیاندا هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو ئەوەی خستە روو کە سەختە بزانرێت ئەو پێشهاتانە بەرەو چ ئاقارێک دەڕۆن و، گوتی: "بەبنەماگرتنی تێڕوانینی جیاوازی لایەنەکان لەبارەی مووسڵ، دەبێتە کۆسپ لەبەردەم تێگەشتنی راستیەکان. هەموو دیدگاکان و شیکارە راستەکان دەخەینە روو و پێشنازی هەنگاونانی راست دەکەین لەوبارەیەوە. بەدڵنیاییەوە پێویستە تورکیا رۆڵی خۆی بگێڕیت. هەڵەیە ئەگەر وای بۆ بچین سیاسەتی مووسڵ تەنها بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچکردنە. بەدڵنیاییەوە پێویستە تورکیا رۆڵ بگێڕێت لەداڕشتنەوەی پێشهاتەکانی ناوچەکە".
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزتورک یڵماز لەبارەی لێدوانەکانی پارێزگاری پێشووی مووسڵ ئەسیل نوجێفی-شەوە پێشنیازی بۆ حکوومەتی تورکیا ئەوەیە کە "ئەگەر دەتانەوێت تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر بێت، یەکەم پێویستە لە مەزهەبگەرایی دوورکەویتەوە، دووەمیش پێویستە خێزانێک بەهۆی مەزهەبییەوە بە بنەما نەگیرێت. پێویستە رەچاوی سیاسەتێکی لەخۆگرتووی هاوئاست بی لەگەڵ هەموو لایەنەکان".