Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
پارێزگای ئەنقەرە بڵاویکردەوە ئەو چەکدارەی داعش کە لەئەنجامی پێکدادانی لەگەڵ پۆلیسدا لە ئەریەمان، کوژرا و تەرمەکەی کەوتە دەست هێزەکانی پۆلیس، لەدایکبووی ساڵی 1992ی ئەدەنەیە و ناوی ئەحمەد باڵکە.
بەپێی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ''کاتژمێر 03:00ی رۆژی چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەەم، لەئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا بۆ سەر شوقەیەک لەگەڕەکی ئەریامانی شارۆچکەی ئەتیمەسگوت، تەرمی تیرۆریستێک کەوتە دەست هێزە ئەمنییەکان، کە لەدایکبووی ساڵی 1992ی ئەدەنەیە و ناوی ئەحمەد باڵکە''.
ئەو چەکدارە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەوە دەستنیشانکرابوو و خرابوویە ژێر چاودێرییەوە، پێشتر وێنەکانی لەکاتێکدا چاودێریی ئانتکابیر و پەرلەمان دەکات و زانیاریی کۆدەکاتەوە، لەمیدیاکاندا بڵاوکرابوویەوە.