ئه‌ردۆغان و پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتین-دا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی سووریا تاوتوێكراون و هه‌ردوو سه‌رۆک پابه‌ندیی خۆیان بۆ لێكتێگه‌یشتنی سۆچی له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا دووپاتكرده‌وه.
هەر له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین-دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، و هه‌نگاوه‌كانی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێكراون.