Sinan Özmüş
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
ئانتاڵیا- AA
"ئەورووپا لە داكشاندایه و ئاسياش لە ههڵكشان" ئەمە لێدوانى وەزيرى دەرەوى توركيا مەولود چاوشئۆغڵوە لەسەر داكشانی ئەورووپا وەك ناوەندێكى بايەخپێدان.
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ جێگرى سەرۆكى گشتیى و سەرۆكى پەيوەندييەكانى دەرەوەى ئاك پارتى جەودەت يڵماز لە شارۆچكەى موراد پاشا لە ئانتاڵیا بەشداربوون لە كۆبوونەوەى سهرۆكایهتی ناوچەى دەرياى سپيى بۆ پەيوەندييەكانى دەرەوە سهربه رێكخستنى ئاك پارتى له پارێزگاكان.
مەولود چاوشئۆغڵو گوتارێكى پێشكەشكرد و تێيدا جەختى لەسەر پەيڕەوكردنى سياسەتێكى دەرەوەى چاونەترسانە و مرۆڤدۆستانە كرد و گوتى:
"سياسەتى دەرەوى ئێمە تەنها بە ناوچەكەوە سنووردار نييە. بۆچى؟ چونكە ئێمە ئێستا دەوڵەتێك و ميللەتێكين كە سنوورەكانمان شكاندووە. دەمانەوێت لە هەر شوێنێكى جيهاندا خاوەن قسە بين، دەمانەوێت شوێن بەدەستبهێنين. ئێمە وەكو چەند لايەنێك بە داگيركەريى نەچوينە ئەفريقا يان شوێنێكى ديكە و ناشچين".
چاوشئۆغڵو، بەردەوام بوو لە گوتارەكەى و گوتى:
"هێزى ئابووریى بەرەو ئاسيا دەكشێت. ئەورووپا لە كەوتندايە و ئاسياش لە بەرزبوونەوە. ئەورووپا يان يەكێتى ئەورووپا كە پێشتر ناوەندى بايەخپێدان بوون ئێستا ئەو بايەخەى كەمبووەتەوە. كيشوەرى ئەورووپا چەند گەشەبكات لە بەرژەوەندى ئێمەدايە چونكە ئێمە بەشێكين لە ئەورووپا. بەڵام ئەورووپا بە هۆى هەڵەكانى خۆيەوە وا پاشەكشەى كردووە".
- "٤٠ مليار دۆلارمان لە سوورييەكاندا خهرجكردووه"
وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغلو، جەختى لەسەر ئەوەكردەوە كە سەرەڕاى ئەوەى پەنابەرە سوورييەكان بارگرانیین بهسهر سەر توركياوه بەڵام خەڵكى توركيا بەردەوام بووە لە میوانداريكردنيان و گوتى:
" نزيكەى نۆ ساڵە میواندارى چوار مليۆن سووریى له وڵاتەكەمان دەكەين. دەبينين كە ئەمە بارگرانییهكى گەورەيە بۆ سەر وڵات و خەڵكەكەمان. بەڵام سەرەڕاى ئەمە ميللەتى تورك میوانداريى ئهو خەڵكەيان كرد. خاك و وڵات و دڵيان بۆ كردنەوە. تاكو ئەمڕۆ ٤٠ مليار دۆلار پارەمان بۆ ئەو ئاوارانە خەرجكردووە".
- "هاوسەنگيیەكانمان گۆڕى"
"بەهێزبوون لە گۆڕەپان و لەسەر مێزدا" فەلسەفەيەكى ديكەى سياسەتى دەرەوەى توركيايە كە مەولود چاوشئۆغڵو جەختى لەسەر كردەوە و ئاماژەى بەوەكرد كە توركيا لە هەر شێونێكى جيهات بێت لە گۆڕەپان و لەسەر مێزى گفتوگۆدا بوونى هەيە.
وەك بەڵگەيەك بۆ ئەو بەهێزبوونەى توركيا لە سياسەتى دەرەوە، چاوشئۆغڵو باسى لە رۆڵى توركيا كرد لە چارەسەرى كێشەكانى دهورووبهری و گوتى:
"نەك تەنها خەڵكەكەمان بەڵكو هەموو جيهان بينى لە ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتيدا بە سەركردايەتى سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان چەند بەژيرانە مامەڵەمان لەگەڵ دۆخەكە كرد و هاوسەنگیيەكانمان گۆڕى".