Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بۆ گرنگی نێوان تورکیا و رووسیا کرد و رایگەیاند ''باوەڕام وایە بەو هەنگاوەی ئێستامان و ئەو هەنگاوانەی لەداهاتوودا دەینێین، دەچینە قۆناغێکی زۆر جیاوازترەوە. لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا پەیوەندیکردنی ئێوە بە ئێمەوە هەموو شاندەکەمان و گەلەکەشمانی دڵخۆش کرد''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین: "وەک ناوچەیەکی سیاسی چاوەڕوانیمان لێدەکرێت، لەو باوەڕەیەدام گفتوگۆکانمان ببێتە هۆکارێک بۆچارەسەری کێشەی ناوچەکەش".
سه‌ركۆماری توركیا (سه‌ردانی رووسیا): "خۆشحاڵین به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌دا ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای راوێژكاری ده‌كه‌ین. چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوانمان ده‌خرێنه به‌ر باس و ناوچه‌كه‌یش له‌ڕووی سیاسییه‌وه چاوه‌ڕوانیی زۆری له ئێمه‌یه. باوه‌ڕم وایه هه‌وڵه‌كانمان یاریده‌ده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه."