Kasım İleri,Safvan Allahverdi,Dildar Baykan
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌كه‌داركردن، له قۆناغێكدا كه بازرگانیی و دارایی جیهانیی به‌ره‌وڕووی شڵه‌ژان بووه‌ته‌وه، توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی كه‌نارێكی ئارام بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران".
له‌میانی خوانێكدا له‌چوارچێوه‌ی ١٠یه‌مین كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنان له توركیا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-ئه‌مریكا له نیویۆرك سازكرا، به‌رات ئاڵبایراك روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، دا.
ئاڵبایراك جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له‌رێگه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی نوێی ئابووریی، به‌ره‌وپێشچوون له رێژه‌كانی سوود و هه‌ڵاوساندا به‌دیهاتووه و رایگه‌یاند: "ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو رێگرییمان له هێرشه رێكخراوه داراییه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨‌دا كردووه".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت دژه رێكار له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر كۆمپانیاكان و بازاڕ، گیراونه‌ته‌به‌ر و رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌كه‌داركردن، له قۆناغێكدا كه بازرگانیی و دارایی جیهانیی به‌ره‌وڕووی شڵه‌ژان بووه‌ته‌وه، توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی كه‌نارێكی ئارام بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران".
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه خاوه‌نی تێگه‌یشتنی قازانج-قازانج (قازانج بۆ هه‌ردوولا) بووه و رایگه‌یاند:
"به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانییكردنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان كه له‌پێناو ئاشتیی و سه‌قامگیریی جیهانیدا ده‌درێن. له‌ئێستادا ده‌مانه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه بازرگانییهكانماندا هه‌ڵبده‌ینه‌وه. له‌سه‌ر گه‌یشتن به قه‌باره‌ی بازرگانیی ١٠٠ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای هاوبه‌شی ستراتیژیماندا، كه سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات بڕه‌كه‌یان دیارییكردووه. كراوه‌ین به‌ڕووی گفتوگۆی سه‌رڕاستانه و بنیاتنه‌ر له سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كاندا. هه‌موو ده‌رگاكان كراوه‌ن. خوازیاری ئه‌وه‌ین له چیرۆكی نوێی توركیادا رۆڵتان هه‌بێت".
- "ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی گرنگی بازرگانیی توركیایه"
دواتریش وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار په‌كجان، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی گرنگی بازرگانیی توركیایه.
په‌كجان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكارییهكن به وهبهرهههێنهره ئه‌مریكییه‌كان له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه بازرگانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌مریكا.