Cemal Coşkun
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدان و برینداری جددیان پێنه‌گه‌یشتووه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیستانبوڵه‌وه روویدابێت.
له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كردیه‌وه، ئیمامئۆغڵو دوایین زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بهشكرد.
ئیمامئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه جگه له رووخانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مناره‌كانی ئاڤجلهر و سارییه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رووخانی دیكه ده‌كه‌ن بێ بنه‌مان و، رایگه‌یاند: ''ئه‌وانه ههواڵانێكن دڵخۆشمان ده‌كه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه بوومه‌له‌رزه راستییه‌كی ئیستانبوڵه، راستییه‌كی سروشتییه. هه‌موومان ده‌زانین كه بوومه‌له‌رزه ته‌نیا مرۆڤ نه‌كوژێت، ئیهمال ده‌كوژێت. ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاری نه‌كرێت بۆ بوومه‌له‌رزه ئه‌وا كێشه‌ی بیناكانمان زیانی گیانی لێده‌كه‌وێته‌وه. هیوادارین هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌خێراترین شێوه له ئیستانبوڵ ده‌ست به‌كار بكه‌ین''.
گوتیشی: ''ئه‌و كارانه‌ی بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئاماده‌كارییه‌كان كردوومانه له باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ كاره‌سات له ئیستانبوڵ له ته‌واوبووندایه. له ئیستانبوڵ ٨٥٩ خاڵی نوێی بوومه‌له‌رزه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه. كاره‌كانی ئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین... هه‌موو ئه‌وانه له لایه‌ك و ئه‌مڕۆ ئاگادارییه‌كی جددیمان وه‌رگرت. وه‌ك گه‌ل به‌رپرسین له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئاگاداریه. دڵخۆشین كه زیانی گیانییمان نییه، هه‌واڵی برینداری جددیش نییه''.
ئیمامئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه و، رایگه‌یاند: ''له ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌دیمان كردووه مناره‌ی دوو مزگه‌وته زیانیان به‌ر كه‌وتووه... رای گشتیی له هه‌موو پێشهاته‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه''.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیستانبوڵی هه‌ژاند
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، بوومه‌له‌رزه‌كه له ته‌واوی ئیستانبوڵ و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر هه‌ستی پێكراوه.

سه‌رۆكایه‌تی ئافاد گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیستانبوڵی به ٥،٨ پله راگه‌یاند.
