Esra Ağaçyetiştiren
13 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە ئیستانبوڵ ڕاگەیاندووە، کە لە لایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە داواکراو بووە.
عەلی یەرلیکایا لە هەژماری کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند، سوورن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، هاوکاری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بازرگانی بە مرۆڤ و بەشداریی ڕێکخراو تاوانکارییەکان.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی یەرلیکایا، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەفەس - ١٩ کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچووە، تۆمەتبارێکی بیانییان دەستگیر کردووە بە ناوی محەمەد ئەقوڵا کە لە لیستی سووری داواکراوانی پۆلیسی ئینتێرپۆلدا بووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا جارێکی دیکە جەختی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییەکان و تاوانباران بۆ ئاسایشی و ئارامی وڵاتەکەی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، سوورن لەسەر پاککردنەوەی ئەوانە.