Muhammed Gencebay Gür
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ – AA
ئەو تەمومژەی کە ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە، هاتوچۆی شۆفێرانی بە ئۆتۆمبێل زەحمەت کردووە.
ئەو تەمومژەی کە بەیانی دوێنێ گەرووی ئیستانبوڵ-ی گرتەوە، سەرتاسەری شارەکەی گرتووەتەوە.
بە تایبەت بەهۆی ئەوەی تەمومژەکە ناوچەکانی بەیکۆز، ئومرانییە، کادیکۆی، سارییەر، بەشیکتاش و ئوسکودار کە دەکەونە نزیک گەرووی ئیستانبوڵ و ناوچەکانی چەکمەکۆی، سوڵتانبەیلی، سانجاکتەپە، کاغتهانە، فاتیح و بەیئۆغڵوی بەچڕی گرتووەتەوە، هاتوچۆی شۆفێران بە ئۆتۆمبێل زەحمەت بووە.
فەرمانگەی هێڵەکانی هاتوچۆی ناو شار لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی تەمومژەکەوە، هاتوچۆ بۆ گەرووی ئیستانبوڵ و گەشتەکانی نێوان بەیکۆز و سارییەر بە گەرووی ئیستانبوڵدا راگیراوە و ئەگەری ئەوەیش هەیە گەشتەکانی دیکەیش هەڵبوەشێندرێنەوە یان هەڵبپەسێردرێن.
بەیانی دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی کەناراوەکان هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی ئیستانبوڵ راگرت.