Zeynep Rakipoğlu
10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەھۆی تەمومژێکی چڕ کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیستانبوڵی گرتۆتەوە ھاتوچۆی دووڕیانی گەرووی شارەکە داخرا.
جگە لەوەی بەشێک لە گەشتەکانی ھێڵەکانی شار ھەڵوەشێنرایەوە. لە رێگای وشکانیشدا بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینینەوە ئاستەنگی لەبەردەم شۆفێران دروستبوو.
پارێزگاری ئیستانبوڵ ، لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە رایگەیاند "بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی گەرووی ئیستانبوڵەوە پێمان گەییشتووە بەھۆی ئەو تەمومژەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شارەکەی گرتۆتەوە ھاتوچۆی دووڕیانی گەرووی شارەکە پەکی کەوتووە."