10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی کرد لە گروپێک قوتابی نابینا کە لە شارۆچکەی چۆرلوی پارێزگای تەکیرداغەوه هاتبوون.
ئەردۆغان، بەبۆنەی هەفتەی نابینایانی گۆچانی سپی لە ۷-۱٤ کانوونی دووەم، پێشوازکرد لە پۆلی نابینایانی قوتابخانەی سەرەتایی ژووری بازرگانی و پیشەسازی چۆرلو.

قوتابیان دوای ئەوەی نامەکانیان پێشکەش بە سەرکۆمار کرد، دوو هۆنراوەیان خوێندەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغانیش کاتژمێری دیزاینکراوی تایبەت بە نابینایان پێشکەش بە قوتابییان کرد.
لە پێشوازییەکەدا وەزیری کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و خێزان، زەهرا زومروت سەلجوقیش ئامادەبوو.