İlhami Erkılıç,Abdullah Söylemez,Hüseyin Demirci,İsmail Kaplan
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
ئهرزەرۆم - AA
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای سیبریادان، له‌به‌رئه‌وه له وه‌رزی زستاندا به‌فر و سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی زۆر روویان تێده‌كات.
له‌م نێوه‌نده‌شدا له شاری ئاگری به‌هۆی ساردی هه‌واوه ته‌نانه‌ت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ستویه‌تی و هاووڵاتییان ناچارن له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئاوی كوڵهاتووهوه تانكی به‌نزینه‌كانیان گه‌رم بكه‌نه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان بخه‌نه كار.
به‌شێكی هاووڵاتییانیش ئۆتۆمبێله‌كانیان به فه‌رش و به‌تانی داپۆشی تا له به‌ستن بیپارێزن.
به‌هۆی ساردی كهشوههواشهوه هاووڵاتییان له‌كاتی هاتوچۆدا دووچاری سه‌ختییه‌كی زۆر بوون.
هه‌روه‌ها به‌شێكی رووباری موراد و جۆگه‌ی تاشڵیچای بووه‌ته سه‌هۆڵ.
به‌هه‌مان شێوه له پارێزگای قەرس پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون و بارینی به‌فریش دیمه‌نێكی دڵڕفێنی دروستكردووه.
به‌شێكی هاووڵاتییان له‌م دیمه‌نه سروشتییه‌دا وێنه‌ی یادگاری ده‌گرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له شارۆچكه‌ی ساریقامیش سه‌ربه پارێزگای قەرس به‌هۆی ساردی هه‌واوه ته‌مێكی زۆر دروست بووه، دره‌خت و گوڵه‌كانیش زوقومیان گرتووه و جۆگه‌ی ئاوه‌كان به‌ستوونی.
له پارێزگای ئهرزەرۆم-یش به‌فر بووه‌ته تارای زیوینی شاره‌كه و حه‌وزی ئاوه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ستوویه‌تی له سه‌قفی باڵهخانهكانیشهوه چلوره هاتووه‌ته خوار.
سه‌ر لهبهیانیش به‌هۆی ساردی هه‌واوه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ته‌م دروست بوو.