Rewa Mahmood Hasan
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی-AA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٨ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩، له چه‌ند گوند و شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌فر بارین ده‌ستی پێكرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌فربارین ناوچه‌ی شارباژێری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی گرته‌وه و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئه‌وشه‌پۆله به‌فربارینه تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگەی سیتەك، ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروستبووە، تیمەكانی شارەوانی ئاگاداركراونەتەوە تاوەكو لەرێگەی ئامێرەكانیانەوە شەقامەكە پاك بكەنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا داوای لە شۆفێران كردووە، بەئاگاییەوە شۆفێری بكەن و ئەگەر كارێكی زۆر گرنگیان نەبوو، ئەو رێگەیە بەكارنەهێنن تاوەكو باری كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رۆژی رابردوو ئاشكرای كردبوو، چوارشەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات، بارانبارین بە ئاستی جیاجیا لە سەنتەری پارێزگاكان دەبارێت، ئاستی بارانبارین لە سەرووی 20 ملم دەبێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
كەشناسی راشیگەیاندبوو، لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك و ھەڵەبجە ئەگەری بەفربارین ھەیە و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 5-7 پلە نزم دەبێتەوە و لە ھەندێك كاتدا ئەگەری تەرزە بارین ھەیە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخرابووهڕوو، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینە تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.