Hüseyin Yıldız
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
ئیدر – AA
تەمومژ بەچڕی دۆڵی ئاراس-ی لە پارێزگای ئیدر داپۆشیووە.
بەهۆی ئەو تەمومژەی پێنج رۆژە ناوچەکەی گرتووەتەوە، مەودای بینین لە شاری ئیدر و ئەو گوندانەی دەوروبەر کە لە ئاستی دەریاوە زۆر بەرز نین بۆ ١٠ مەتر کەم بووەتەوە.

جگە لەناو شاری ئیدر تەمومژ، هەروەها بەچڕی دۆڵی ئاراس-ی گرتووەتەوە کە چواردەوری چیایە و ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.
چیای ئاگری-یش کە بەرزترین چیایە لەسەر ئاستی تورکیا و پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، لەنێو تەمومژدا جوان دەرکەوتووە.
ئەو تەمومژە چڕەی لە زنجیرە چیای ئاراس دەبیندرێت، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە تۆمار کراوە.
