Selami Küçükoğlu,Cüneyt Çelik,Günay Nuh
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما پارێزگاکانی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیای گرتەوە لە قەرس و ئەردەخان بەفر باری و لە ئەرزەڕۆم-یش رێگاکان بەستیان.
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ دوو پلەی ژێر سفری سەدی لە شەودا، جامی ئۆتۆمبێل و بیناکانی پارێزگای ئەرزەڕۆم بەستیان.
هەروەها لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن، ئەستووری بەفر گەیشتە ٢١ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکێنەی کۆناکلی-یش ئەستووری بەفر گەیشتە ١١ سانتیمەتر.
سەرلەبەیانی شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە پارێزگای قەرس کرد و لە بەرزاییەکانیشدا چڕی بەفرەکە زیاتر بوو ئەمش گرفتی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروست کرد.
درەختەکانیش بە بەفر و زوقم داپۆشران.
بەهەمان شێوە بەفر و سەرما پارێزگای ئەردەخانی گرتەوە و بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە درەخت و رووەکەکان زوقمیان گرت.