Emrah Gökmen
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
لە میانی هەڵمەتێکی هاوکاتدا، ١١ کەس بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش، هەیئەت تەحریر ئەل شام و ئەلقاعیدە لە ئیستانبوڵ دەستگیر کران.
تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی ئیستانبوڵ دوای بەدەست گەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەبارەی ئەو کەسانەی پەیوەندییان هەبووە بەو رێکخراوە تیرۆریستیانە و کەسانی نزیک لەو رێکخراوە تیرۆریستانە، هەڵمەتێکی هاوکاتی بۆسەر ١١ ناونیشان لە حەوت ناوچەی ئیستانبوڵ ئەنجام دا.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، ١١ هاووڵاتی بیانی دەستگیر کران.
راییکردنی کاروباری تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان لە ئاسایش بەردەوامە.