Serhat Zafer,Ömer Ertuğrul
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2022
سیواس/یۆزگات – AA
شەپۆلێکی بەفربارین سیواس و یۆزگات-ی گرتووەتەوە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو، بەفربارین سیواسی گرتەوە، ژمارەیەک ناوچە سپییان پۆشی.
پلەکانی گەرما بۆ دوو پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و بەفر ماڵە قەدپاڵییەکانی داپۆشی کە بە ئیلهام وەرگرتن لە "Hobbit Houses" بونیاد کراون و شەش کیلۆمەتر لە شاری سیواسەوە دوورن.
- یۆزگات
ئەو رێژنەبارانەی لە شەودا یۆزگاتی گرتەوە لە بەرزاییەکان جێگای خۆی بۆ بەفر چۆڵ کرد.
بەفر میچی خانووەکان و سەر ئۆتۆمبێلەکانی داپۆشی و پلەکانی گەرمایش بۆ چوار پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.
بەهۆی بەستنی رێگاکان کێشە بۆ هاتوچۆی شۆفێران بە ئۆتۆمبێل دروست بوو.