Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەرزڕوم-AA
نزمترین پلەی گەرما لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە تورکیا لە شاری ئەردەخان تۆمار کرا کە ٢٨ پلە ژێر سفرە.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا رایگەیاندووە کە گۆرانکاری بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا روونادات و لەهەندێک ناوچەشدا پێشبینی هەڵکردنی رەشەبـا دەکرێت.
لەناوچەکەدا ئەردەخان نزمترین پلەی گەرما ٢٨ پلەی ژێرسفر و قەرس و ئاگری ٢٧ پلەی ژێر سفر و لە ئەرزەڕۆمیش ٢٠پلەی ژێر سفرە و لە ئیدر١٩ و ئەرزنجان١١ پلەی ژێر سفرە.
بەرزترین پلەکانی گەرماش لەو شارانە هەر لە ژێر سفردا دەمێنێتەوە و لە ئەردەخان ١١ پلەی ژێر سفر،ئاگری ٩،قەرس ٧، ئیدر ٦،ئەرزەڕۆم و ئەرزنجان ٨ پلە ژێر سفر.
رێژەی بارینی بەفر لە شارەکان بەم شێوەیەیە، ئاگری ٥٥سم، ئەرزەڕۆم ٢٧ سم، ئەردەخان ٢٠ سم، قەرس ١٠سم، ئاگری ٧ سم.