Muhammet Ali Kemal
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
مووش- AA
لە پارێزگای مووش، بەفر و کەشی سارد کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانە.
لە مووش شەوان پلەکانی گەرما بۆ 20 پلەی سەدی لەژێر سفرەوە دادەبەزێت و ئاستی بەفر لە هەندێک شوێنی پارێزگاکە بۆ سێ مەتر بەرزبووەتەوە.
لە گوندی یوکارییۆنگاڵ کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە، هاووڵاتییان بەهۆی بەفری زۆرەوە رۆژانێکی پڕ ناڕەحەتی بەڕێدەکەن.
ئەنجوومەنی گوندەکە، ئەیوب ئومور ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵێکدا، 6 مانگ لە ناوچەکەیان بەفر دەبارێت و گوتی: ''بەتایبەت بەهۆی زریان و رەشەباوە لە هەندێک شوێن ئاستی بەفر 3 مەتری تێپەڕاندووە. ئێمەش بۆ ئەوەی سەردانی دراوسێیان بکەین و بتوانین ئاژەڵەکانمان بلەوەڕێنین، رێگەی هاوشێوەی تونێل لە بەفرەکەدا درووست دەکەین''.