Sangar Hamad Azeez
13 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
دوای ئەوەی هێزەکانی تەناهی تورکیا بەربەستی شەقامەکانیان لادا و چاڵەکانیان پڕ کردەوە و بۆمبە چێنراوەکانیان پوچەڵکردەوە و ناوچەکەیان لە مەترسییەکان پاککردەوە، کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی چەند گەڕەکێکی شارۆچکەی سوور هات و جارێکی دیکە ژیان بەرەو ئاسایی بوویەوە.
هاووڵاتیان لەگەڵ کۆتایی پێهێنانی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ، بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان پەیتا پەیتا بەرەو شوێن کارەکانیان دەگەڕێنەوە.
جگە لەمەش بەشێک لە هاووڵاتیان کە لە ترسی پێکدادانەکان ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو، هەنووکە دەچنەوە سەر ماڵەکانیان و هەوڵدەدەن ماڵ و حاڵیان رێکبخەن و درێژە بە ژیان بدەن.