Sangar Hamad Azeez
04 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
دوای كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە لە شارۆچكەی سووری سەر بە پارێزگای دیاربەكر، جارێكی دیكە خێروخۆشی روو لە شارۆچكەكە دەكات و هاووڵاتییان لەسەر دیواری شوێنە مێژوویەكان شیعر دەنووسن.
گەنجانی دیاربەكر لە رێگەی شیعر و هونەرەوە هەوڵ دەدەن كەشێكی ئارامی پڕ لەخۆشی دروست بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش شیعری شاعیران سەزای كەڕەكۆچ، جاهید سدقی تارانجی و زیا گۆكاڵپ لەسەر دیواری شوێنە مێژوویەكان دەنووسن و بە خوێندنەوەی شیعرەكانیان خۆشی وەردەگرن.
شوكران یڵماز قوتابی زانكۆی دیجلە و بەشداربووی چالاكی "ئەنجوومەنی ئەدەبیات" لە گەڕەكی جەوادپاشای ناوچەی مێژوویی سارایكاپی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "هەست بە خۆشی دەكەم بە نووسینی شیعر و خوێندنەوەی لە شوێنە مێژووییەكان، هەستێكی زۆر خۆشە كاتێك شیعری شاعیرێك دەخوێنیتەوە كە خۆی لەسەر ئەم خاكە گەورە بووە، لە شوێنێكی دێرینی وەك سوور كاتێك شیعر دەخوێنینەوە وەك ئەوەیە كە خۆمان لەگەڵ شیعرەكان بژین من زۆر خۆشی دەبینم لە خوێندنەوەی شیعری شاعیران سەزای كەڕەكۆچ، جاهید سدقی تارانجی و زیا گۆكاڵپ".
خوێندكارێكی دیكەی، بەناوی هاتیجە ئینجە لە بەشی ئیلاهیاتی زانكۆی دیجلە جەختی لە گرنگی خوێندنەوەی شیعر كردەوە و گوتی: "لە شارێكی وەك دیاربەكر كە دەوڵەمەندە بە ئاسەواری ئیسلامی گرنگە هاووڵاتییانی بایەخ بە شیعر بدەن، وا هەست دەكەم كە سوور تازە هەناسە دەدات".