Abdullah Shukur
13 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2016
تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قزڵای ناوەڕاستی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا روویدا و بەپێی زانیارییە سەرهتاییەکان، ژمارەیەک لە ھاوڵاتیانی تورکیا برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵیش زیانیان بەرکەوت.
ھاوکات تیمەکانی فریاگوزاری بە پەلە بۆ ناوچەکە گواسترانەوە و بەھۆی مەترسی تەقینەوەی دووەميش ناوچەکە چۆڵکرا.
پارێزگای ئەنقەرە رایگەیاند کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێک لە سەعات ٦.٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم پارکی گوڤەنی شاری ئەنقەرە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٢٥ کەس لە ناوچەکەدا گیانی لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش لە نەخۆشخانە جیاوازەکان لە ژێر چارەسەر دان.