Sümeyye Dilara Dinçer,Mohammad Kara Maryam
11 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ڕایگەیاند، نەرویج ڕێکارەکانی سنووردارکردنی پێدانی پێشەسازی بەرگریی بە تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی پێکردبوو، ھەڵیگرتووە.
ئۆنجو کەچەلی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ ھاوتا نەرویجییەکەی، ئیسپێن بارس ئاید قسەی کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئیسپێن بارس ئاید بە ھاکان فیدانی ڕاگەیاندووە کە نەرویج ڕێکارەکانی سنووردارکردنی پێدانی پێشەسازی بەرگریی بە تورکیا، ھەڵگرتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بەرامبەردا، ھاکان فیدان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەو بڕیارەی نەرویج.
ھەروەھا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەو ھەنگاوەی نەرویجەوە ڕایگەیاندووە: "ئەم جۆرە سنووردارکردنە لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێوان وڵاتاندا ناگونجێت".