ژيان

دهۆک.. فڕینی کۆمەڵێک پەپوولەی باڵنەخشین

دهۆک.. فڕینی کۆمەڵێک پەپوولەی باڵنەخشین دیمەنێکی قەشەنگی بەناوچەکە بەخشیووە

19.05.2020 - نوێکردنەوە : 22.05.2020
دهۆک.. فڕینی کۆمەڵێک پەپوولەی باڵنەخشین

Dahuk

دهۆک - AA

لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک، فڕینی کۆمەڵێک پەپوولەی باڵنەخشین دیمەنێکی قەشەنگی بەناوچە بەخشیووە.

لینکی تایبەت بە فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks


بەھۆی ئەوەی قەزای ئامێدیی کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێک و بە سەوزایی دەوردراوە، ئەمەش وایکردووە کە دەستە دەستە پەپوولەکان بەرەو ئەو ناوچەیە ھەڵبفڕن.



پەپوولە چەندین جۆری ھەیە، ھەریەک لەم جۆرانە خاوەن تایبەتمەندیی جیاوازن. پەپوولە ھەراشەکان باڵی گەورەیان ھەیە کە زۆرجار رەنگاوڕەنگن، پەپوولە ھەراشەکان چوار باڵیان ھەیە، باڵەکانیان بە پوولەکەی رەنگاوڕەنگ داپۆشراون.

پەپوولە یان پەرپریک بەزۆری لەسەر شیلەی گوڵ دەژی. بەڵام ھەندێکیان ھەڵاڵە، شلەی نێو دارەکان، میوەی گەنیو، پاشماوەی گیانداران وەک سەرچاوەی خۆراک بەکار دەھێنن. پەپوولە گرنگن بۆ گواستنەوەی ھەڵاڵەی ھەندێک جۆری رووەک.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın