Ferdi Türkten
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''به‌دڵنیایییه‌وه به‌لای ئێمه‌وه نابێت رووداوی S-400 په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا تێكبدات، چونكه ئه‌وانه له خاڵی سیستمی به‌رگریدا پێویستیی توركیان. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كاتێک ده‌ڵێین S-400 له یۆنان، بولگاریا و سلۆڤینیا هه‌یه. ئه‌وانیش ئه‌ندامی ناتۆن. كاتێک لای ئه‌وان هه‌بێت ده‌بێت بۆچی له وڵاتێكی وه‌ك توركیادا هه‌بێت نابێت؟''
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوز، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ناساندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن پهیوهندیهكن كه رابردوویه‌كی درێژه‌ی هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌نێواندایه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه بەرلە هه‌موو شتێك هه‌ردوو وڵات هاوبه‌شی ستراتیجیین له ناتۆدا و گوتی: ''ناو به ناو هه‌لومه‌رجی پێشهاته‌كانی جیهان كێشه له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، به‌ڵام هیچ كات رێگه‌مان نه‌داوه زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانمان بگه‌یه‌نێت له ئاستی هاوبه‌شی ستراتیجییدا و رێگه ناده‌ین و به به‌هێزكردنی ئه‌و هاوبه‌شییه‌مان هه‌میشه لایه‌نگری درێژه پێدانین و ئه‌مڕۆش له هه‌مان پێگهداین''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌نێو گوتاره‌كه‌دا هه‌ندێک سه‌ردێر هه‌بوو له‌گه‌ڵی بووم و هه‌ندێكیشی له‌گه‌ڵی نه‌بووم.
- ''له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ین''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ''هه‌فته‌ی رابردوو پێشوازیتان له هاوتا رووسی و ئێرانیهكهتان كرد، ئایا نزیكترین هاوپه‌یمانتان ئه‌وانن؟'' گوتی: ''به‌دڵنیایییه‌وه لێره‌دا هه‌ڵه‌یه ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه بكه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی نزیكترین په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و نییه. كاتێک وه‌ك هاوبه‌شی ستراتیجی ته‌ماشای ده‌كه‌یت نه رووسیا وڵاتی ناتۆیه نه ئێران. ئێمه له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ین. كاتێک له ناتۆدا به‌یه‌كه‌وه‌ین ده‌بێت هه‌موو شتێك باس بكرێت. چاوه‌ڕوانین ئه‌و هاوبه‌شییه ستراتیجییه‌مان كه له ناتۆدا هه‌یه له بواره‌كانی دیكه‌شدا ره‌نگ بداته‌وه''.
-''له F-16دا هاوبه‌شین نه‌ك کڕیار''
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی ''ئێوه گوتان خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانین، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی ئهمریكاتان له‌به‌رچاو نه‌گرت له‌باره‌ی كڕینی S-400 له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-16 ده‌رچوون'' گوتی: ''جارێ ئه‌وه زۆر روونه كه هیچ كات هه‌ڵوێستی ئه‌مریكام له‌باره‌ی S-400 وه‌ك هه‌ڕه‌شه نه‌بینیوه. بۆچی؟ چونكه له سه‌رده‌می به‌ڕێز ئۆبامادا داوای پاتریۆتمان كرد، به‌ڵام پێیان گوتین كه 'كۆنگرێس رێگه نادات'. و نهیانداینێ. له F-16دا ئێمه کڕیار نین، هاوبه‌شین، یه‌كێكین له نۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وێ. تا ئێستا یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلارمان داوه. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پارچه‌ی F-16 له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنین''.
- ''رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی دوایی به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه''
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی ئه‌وه‌ی له وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆك تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵات باشتر بووه؟ رایگه‌یاند ''نامه‌وێت بچمه ئه‌و نێوه‌نده‌وه له‌باره‌ی به‌ڕێز تره‌مپ و به‌ڕێز ئۆباما، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئێمه له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێز تره‌مپ هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا ئێستا بۆنهكانمان باشن''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: ''به‌دڵنیایییه‌وه به‌لای ئێمه‌وه نابێت رووداوی S-400 په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا تێكبدات، چونكه ئه‌وانه له خاڵی سیستمی به‌رگریدا پێویستیی توركیان. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كاتێک ده‌ڵێین S-400 له یۆنان، بولگاریا و سلۆڤینیا هه‌یه. ئه‌وانیش ئه‌ندامی ناتۆن. كاتێک لای ئه‌وان هه‌بێت ده‌بێت بۆچی له وڵاتێكی وه‌ك توركیادا هه‌بێت نابێت؟''
- به‌ڕاستی نازانم، ئێران سزا بدرێت''
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ''به‌ڕای ئێوه ئێران به‌رپرسیاری هێرشی سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی سعوودیه‌یه؟'' گوتی: ''به‌ڕاستی نازانم لێره‌دا ئێران تۆمه‌تبار بكرێت. زۆر روون و ئاشكرایه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه ''ئایا سڵ ده‌كه‌نه‌وه له پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێران؟'' گوتی: ''پێویسته جیهانێك نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی به‌هێزه له‌سه‌ر حه‌قه. ئه‌مڕۆ كاتێک گوێم له به‌ڕێز تره‌مپ گرت ویستم له‌وه تێبگه‌م. نابێت بڵێیت 'من به‌هێزم، كه‌واته له‌سه‌ر حه‌قم'. ده‌مه‌وێت جیهانێك بناسم، تێبگه‌م و تیایدا بژیم كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌قه به‌هێزه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وا داهاتووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر شیرازه‌ی دادپه‌روه‌رانه دانه‌مه‌زراوه. پێویسته له جیهانێكدا بژین كه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری، حه‌ق و راستیی دامه‌زرابێت، به‌ڵام بێیت بڵێیت 'من به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌هێزم له‌سه‌ر حه‌قم' و به‌و پێیه‌ش به‌رده‌وام بیت ئه‌وا هیچ كات نابێته مایه‌ی خێر بۆ ئێمه''.