Özgün Tiran
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
كڕكلارهلی - AA
گه‌ڕۆكه جۆراوجۆر و نائاساییه‌كان كه به مه‌به‌ستی ناسینی مرۆڤه‌كان له كولتووری نوێ جیهان ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مساڵ به سكهیتبۆرد بهتوركیادا ده‌گه‌ڕێن.
میشل سكیڤهری ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه له زانكۆیه‌كی وڵاتی چیك كارده‌كات، له‌گه‌ڵ ئیڤا سزیپۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد به سكهیتبۆرد.
ئه‌م دوو گه‌ڕۆكه هه‌موو ساڵێك به سكهیتبۆرد چه‌ند وڵاتێك ده‌گه‌ڕێن و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له شاری ڤارنای بولگاریاوه ده‌ستیان به گه‌شتی ئه‌مساڵیان كرد و له ده‌روازه‌ی دهرهكۆی كڕكلارهلی-یه‌وه هاتنه نێو سنووری توركیا.
ئه‌م جووته كه پێشتر 12 وڵات گه‌ڕاون له‌وانه یۆنان، رۆمانیا، هه‌نگاریا، نه‌مسا و سلۆڤاكیا، بڕیاره دوای گه‌ڕان به ئیستانبوڵدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری پراگ كه له‌وێ ده‌ژین.
میشێل سكیڤهر له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان به گه‌شتكردن به سكهیتبۆرد كردووه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی 12 وڵات گه‌ڕاون.
میشێل سكیڤهرئاماژهی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا به‌نیازبوون به پایسكل به‌جیهاندا بگه‌ڕێن، دواتر بڕیاریانداوه به سكهیتبۆرد گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، چونكه پێیان وایه كه هاتوچۆکردن به سكهیتبۆرد ئاسانتره و چێژێكی زیاتریشی هه‌یه.
میشێل سكیڤهر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له شاری ڤارناوه ده‌ستیان به گه‌شته‌كه‌یان كردووه و رووبه‌ڕووی سه‌ختیی زۆر بوونه‌ته‌وه و گوتی: "رێگاكانی بولگاریا زۆر ته‌سكن و شۆفێره‌كان زۆر تیژڕه‌ون، به‌ڵام رێگاكانی توركیا باشن. خه‌ڵكی میوانپه‌روه‌ر و خۆشه‌ویستمان بینی. تا ئیستانبوڵ به سكهیتبۆرد به‌رده‌وام ده‌بین".
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه ئاره‌زووی گه‌ڕانیان هه‌یه به جیهاندا و ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌كان له كولتووره جیاوازه‌كان بناسن و چێژێكی زۆر له‌وه ده‌بینن.
ئیڤا سزیپۆ-ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی گه‌شتی پڕ جۆش‌وخرۆش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چێژێكی زۆر له گه‌شتكردن به سكهیتبۆرد وه‌رده‌گرن.