Ferdi Türkten
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان سەربە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیا و پرسه ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه له پرسی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، تا ئه‌و كاته‌ی كه بۆچوونێك له‌سه‌ر بنه‌مای درووستیی هه‌بێت، ده‌كرێت ناكۆكییه‌كان له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان به‌پێویستی زانیوه وڵاتانی ئه‌ورووپا له پرسی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، دادپه‌روه‌ر و جێگیربن و باسی له‌وه‌كردووه كه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی توركیا تا كۆتایی مكوڕ ده‌بن و درێژه به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چالاك ده‌ده‌ن.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت)، هاكان فیدان، سه‌رۆكی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان، فه‌خره‌ددین ئالتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، حه‌سه‌ن دۆغان له كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه، ئاماده‌بوون.