مایک پێنس: "دوودڵ نابم له‌وه‌ی خۆم بكوتم ئه‌گه‌ر ڤاكسین په‌سه‌ندكرا"
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ئاشكرایكرد هیچ دوودڵ نابێت له‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا (FDA)، په‌سه‌ندبكرێت.
Washington DC
واشنتۆن- AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ئاشكرایكرد هیچ دوودڵ نابێت له‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا (FDA)، په‌سه‌ندبكرێت.
مایك پێنس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی The Hill، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی و ناوه‌ندی رێگرییكردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوە‌كان (CDC)، كار له‌سه‌ر پلانێكی گشتگیر بۆ دابه‌شكردنی ڤكسینێكی گریمانه‌كراو ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به‌ساڵاچووان، تیمه‌كانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیستمی به‌رگریی له‌شیان لاوازه، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌بن كه ڤاكسینیان ده‌درێتێ.
مایک پێنس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌رجه‌م تواناكانی حكوومه‌تی فیدراڵیی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه به هه‌مووان، به‌كارده‌هێنن و رایگه‌یاند: "كاتێک كه ڤاكسینێك له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا (FDA) په‌سه‌ندكرا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مندا له‌هه‌مان پۆلێنبه‌ندین توانییان ده‌ستیان به ڤاكسینه‌كه بگات، من و خێزانه‌كه‌م دوودڵ نابین له‌وه‌ی بكوترێین".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پسپۆڕانی ته‌ندروستیی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له پایز و زستاندا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادبكه‌ن و سیستمی ته‌ندروستیی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌رزه‌كان وه‌رزی په‌تان تووشی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه و داوای له هاووڵاتییان كرد خۆیان دژی په‌تای وه‌رزیی بكوتن.