Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
كوكوتا - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ناساندووه رایگەیاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی لیما كه له بۆگۆتای پایته‌ختی كۆلۆمبیا سازده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا، ئیڤان دوكی و سكرتێری گشتیی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا، لویس ئالماگرۆ و گوایدۆ له شاری كوكوتا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
گوایدۆ، نیكۆلاس مادورۆی تۆمه‌تبار كرد له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به هۆی داخوازی تێپه‌ڕبوونی هاوكاری مرۆیی به‌په‌له روویاندا و گوتی: "ئه‌مڕۆ پیاوێكمان بینی كه سڵ ناكاته‌وه له سووتانی ئه‌و خۆراكه‌ی برسییه‌كان پێویستیانه، ئه‌و ده‌رمانه‌ی نه‌خۆشه‌كان پێویستیانه".
سه‌رکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا، خوان گوادۆ باسی له‌وه كرد به‌شداری له لووتكه‌ی گرووپی لیما ده‌كات كه له 14 وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مریكا پێكهاتووه و سبه‌ی له بۆگۆتای پایته‌ختی كۆلۆمبیا ساز ده‌كرێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كۆده‌بێته‌وه.
خوان گوایدۆ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پێنس باس له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و هاریكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌رکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا باسی له‌وه‌یش كرد كه سوپای وڵاتەکەی ناچار نییه گوێڕایه‌ڵی مادورۆ بێت و داوایشی له ئۆپۆزسیۆن كرد له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام خۆپیشاندان رێكبخات.